لیژنه‌ی رۆشنبیری داوای ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كاته‌وه وداواده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری توێژینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكرێت
لیژنه‌ی رۆشنبیری وگه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای هه‌ندێ كه‌سایه‌تی هۆزه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كاته‌وه كه‌له‌كۆنگره‌ی دوێنێ هه‌یینی كه له‌پارێزگای هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌رۆكی لیژنه‌كه و ئه‌ندامه‌كانی وتیان ئێمه هه‌ڵوێستمان نه‌گۆڕه له‌به‌رانبه‌ر دۆزی فه‌له‌ستین ، وه‌ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ندێك كه‌سایه‌تی له‌هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی سه‌هێۆنی به‌پاساوی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌مه جگه‌له خه‌یاڵێك پاڵنه‌ری هه‌ندێ لایه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی تیایه ودووره‌له‌هه‌موو عورفێك كه‌له‌كۆنه‌وه عیراقییه‌كانی له‌سه‌رپه‌روه‌رده‌كراون ، هه‌ڵوێستیان نه‌گۆڕه كه ناچنه به‌ره‌ی رێككه‌وتنی (ئه‌براهام ) پابه‌ندن به‌ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین وپایته‌خته‌كه‌ی قودس قیبله‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان ،كه‌به‌ڕه‌هایی ده‌ستبه‌رداری نابین .
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه داوای له‌حكومه‌نی عیراق و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وشوێنه‌وار كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ خاتوو سه‌حه‌ر ئه‌لتائی به‌رێوبه‌ری توێژینه‌وه‌كان له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكرێت ،به‌هۆی به‌شداربوونی له‌گۆنگره‌كه وخوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كه‌داوایانكردووه به‌ئاییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌پێناوی ئاشتیدا ،تاراستی ئه‌وه‌ی روویداوه له‌كۆنگره‌كه‌دا بخرێته روو ، به‌پێی ده‌ستوور ویاسای عیراقی جێبه‌جێكراو لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
25/9/2021