د.بەشیر حەداد بەشداری لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە دیدی سەرۆک بارزانی دا)کرد

رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٩/٢٨، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شاری ھەولێر بەشداری کرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە دیدی سەرۆک بارزانی دا) کە لە لەلایەن ھۆگر بەھادین ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە نوسراو و ئامادە کرابوو.
لە مەراسیمەکەدا کە فازڵ میرانی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتار و مامۆستای زانکۆ و قوتابیی تیایدا بەشدار بوون، نووسەر کتێبەکەی خۆی پێشکەش بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
لەلایەن خۆیەوە دکتۆر بەشیر حەداد، دەستی خۆشی لە ھۆگر بەھادین کرد بۆ نووسین و ئامادەکردنی ئەو پەرتووکە بەنرخە و ھیوای سەرکەوتن و بەرھەمی زیاتری بۆ خواست.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢٨ ئەیلولی ٢٠٢١