سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە خاتوو جنفێر گافیتو یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران و ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی لە عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا و بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی زۆری هەڵبژاردنی داهاتوو لە کێشانی وێنای قۆناغی داهاتوو لە عێراق، و ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکەی عێراق بۆ زامنکردنی پاکێتی و خوڵقاندنی متمانە لای هاوڵاتیان لە دیاریکردنی نوێنەرەکانیان کە گوزارشت لە خواستیان بکات بۆ بەشداریکردنیان بە شێوەیەکی فراوان.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە کرا لەگەڵ چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28  ئەیلول 2021