له‌سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی چله‌ی ئیمام حوسه‌ین و ئال به‌یتی (درودی خوایان له‌سه‌ر).. كه‌عبی: زیندوكردنه‌وه‌ی ساڵیادی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین-مان بریتیه له ته‌واوكردنی رێبازه چاكسازییه‌كه‌ی
رۆژی دوشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2021، به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌رمترین سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و به‌ڕێز سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در، فه‌رمانده‌ی چاكسازی و مه‌رجه‌عیه‌تی ژیر و تێكڕای ئوممه‌تی ئیسلامی كرد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی چله‌ی ئیمام حوسه‌ین و ئه‌هلی به‌یت و یارانی، (درودی خوایان لێبێت)، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه پڕ ئازاره به هه‌ڵگرتنی رێبازی چاكسازی و یه‌كسانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رخستنی سته‌ملێكراو ده‌بێت، ئه‌وه‌ش پیرۆزترین ئامانجه كه ئیمام حوسه‌ین-مان و ئال و به‌یته بێگه‌رده‌كه‌ی و ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌گه‌ڵیدابون له پێناویدا خۆیان كرد به قوربانی.
له ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌دا كه‌عبی ده‌ڵێت:
له‌ناخی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی و دڵنه‌واییم ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین و ئال و به‌یت و یاوه‌ره بێگه‌رده‌كانی (درودی خوایان لێبێت)، ته‌ئكیدیشیكردوته‌وه‌ته‌وه كه ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌یه، له پێناو رێگرتن له سته‌م و كۆیلایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری و ئازادبون و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵاتی ژیرانه‌بو كه له بنه‌ماكانی ئاشتییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه.
ئه‌وه‌شی وتوه، شۆڕشی ئیمام ئه‌با عه‌بدوڵا (درودی خوایان لێبێت) گه‌وره‌تر و پیرۆزتره له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌یادهێنانه‌وه‌یه‌كدا بۆ چه‌ند رۆژێكی دیاریكراو له هه‌مو ساڵێكدا بێت یاخود له‌لایه‌ن ئایینێك یاخود مه‌زهه‌بێكه‌وه ئاراسته بكرێت، به‌ڵكو ئه‌و شۆڕشه وانه‌یه‌كه بۆ كۆی مرۆڤایه‌تی و هه‌مو مرۆڤێك به‌رامبه‌ر به سته‌م و گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه بوه‌ستێته‌وه‌و له هه‌وڵی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ژیانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌دا بێت، لێره‌دا پێویست ئێمه هه‌مان ئه‌و ئامانجه‌مان هه‌بێت كه حوسه‌ین(درودی خوایان لێبێت) له پێناویدا ده‌رچو، ئه‌ویش به‌وه ده‌كرێت به كردار نه‌ك به قسه به ئاراسته‌ی گۆڕانكاری راسته‌قینه بۆ واقیعی ئێستامان هه‌نگاو هه‌ڵگرین و ئایینده‌ی نه‌وه‌كانی داهاتومان فه‌راهه‌م بكه‌ین، ئه‌و ئامانجه‌ش تا مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی نێوان ئاسایی بكه‌نه‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه سودمه‌ندن له لاوازی سیاسی و ئه‌منی و یاسایی و زانستی وڵاته‌كه‌ماندا نایه‌ته‌دی، بۆیه پێویسته دوریان بخه‌ینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌سه‌ره‌تاشدا پێویسته له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ین، چونكه گه‌ل ده‌توانێت قسه‌ی خۆی بكات و باشترین و شیاوترین و چاكخوازترین هه‌ڵبژێرێت و هه‌ر ئه‌وانه‌ش ده‌توانن شه‌ڕی چاكسازی و دانانی سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی بكه‌ن.
به هه‌مان شێوه به‌ڕێز كه‌عبی، هه‌وڵه تایبه‌ت و ناوازه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان به جیاوازی پێكهاته‌و جۆره‌كانیانه‌وه به‌رزنرخاند له دابینكردنی ئاسایشی چله‌كه‌و پاراستنی سه‌ردانكه‌ران به هاوكاری مه‌وكیبه حوسه‌ینیه‌كان و ئه‌وانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش به‌راده‌یه‌ك بوه؛ بوه‌ته جێ سه‌رنج و سه‌رسامی هه‌مو جیهان.
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٢٧