لیژنەى مافى مرۆڤ داواى پێوێستى داڕشتنى یاساى توندوتیژى خێزانى دەکات بۆ پاراستنى مافى منداڵان

لیژنەى مافى مرۆڤى ئەنجومەنى نوێنەران، بەپێویستى دەزانێت یاساى توندوتیژى خێزانى دابڕێژرێت، بەهۆى زۆربون و دووبارەبونەوەى حاڵەتەکانى توندوتیژى خێزانى، کە بووەتە پرسێکى ئاشکرا لەناو کۆمەڵگە، کە دواترینیان توندوتیژیکردن بوو بەرامبەر مناڵێک بەناوى (محەمەد) و بەستنەوەى بەزنجیر لەلایەن باوکییەوە، ئەوەش کارێکى ڕەتکراوەیە و دژى بنەماکانى مافى مرۆڤە کە لەدەقى دەستوردا ئاماژەى پێکراوە.

لیژنەکە ئاماژە بەوەشدەکات، داڕشتنى ئەو یاسایە لەئێستادا بووەتە پێوستییەکى گرنگ، بەوپێیەى توێژەکانى کۆمەڵگا لە توندوتیژى دەپارێزێ، لەگەڵ هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر بەمافى منداڵ و خێزان.
داواشى لە دەستەى سەرپەشتیکردنى دایکان و منداڵان کرد، بایەخ بدەن بە پرسەکانى توندوتیژى بەرامبەر بە منداڵان و بەدواداچونى ئەو دۆسییانە، لەڕێى تیشک خستنەسەر داڕشتنى ئەو یاسایانەى پشتیوانى ئەو توێژە دەکەن و دەیانپارێزن لە توندوتیژى.

فەرمانگەى ڕاگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
30/9/2021