دوای‌ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زیری كاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای به‌غدا.. كه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ینێ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ نوێی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می كاره‌با، ده‌ستده‌كرێت به‌ گۆڕینی كاره‌بای كه‌رته‌كانی مه‌دینه‌ سه‌در

به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی‌ تشرینی یه‌كه‌می 2021، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل كه‌ریم، وه‌زیری كاره‌با به‌ وه‌كاله‌ت و حوسه‌ین عه‌تا ده‌هه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای به‌غدا ئه‌نجامدا.

كه‌عبی رایگه‌یاند، رێكه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می كاره‌بای مه‌دینه‌ سه‌دری تێكۆشه‌ر، ده‌ستبكرێت به‌ گۆڕینی ئه‌و محه‌ویله‌و سیسته‌مانه‌ی‌ كاره‌بای كه‌رته‌كانی‌ شاره‌كه‌ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌و ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ كاریان تێدا ده‌كرێت، هاوكات كه‌عبی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و كاره‌ رۆڵی ده‌بێت له‌ جێگیركردنی وزه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌و پاراستنی له‌ زیاده‌ڕه‌وی له‌ په‌نای به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كان و چاره‌سه‌ری پاڵه‌په‌ستۆ.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/١٠/٦