حەلبوسی لەگەڵ تەمیمی تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە پارێزگای دیالە دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا واقیعی ئەمنی و خزمەتگوزاری خرایەڕوو لەگەڵ چارەسەری پێویست بۆ بەرزركردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان كە پێشكەشی دانیشتوانی پارێزگاكە دەكرێن، هەروەها گفتوگۆ سەبارەت بە تەرخانكردنی بودجە كرا كە لەلایەن حكومەتەوە پێشكەش كراوە، لەوبارەیەوە حەلبوسی داوایكرد پێداویستیەكانی دیالە بخرێتە چوارچێوەی بودجەوە پێش ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكرێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی بارودۆخی ئەمنی و كۆنترۆڵكردنی پێشێلكاریەكان كە ماوە ماوە رودەدەن، لەگەڵ دانانی چارەسەری پێویست بۆ كۆتاییهێنان بە پرۆسەی دزەپێكردن و هێشتنەوەی چەك تەنها بەدەست دەوڵەتەوە.
لای خۆیەوە تەمیمی رۆڵی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرۆشی بۆ پارێزگاكان بەرز نرخاند كە بەدەست كەمی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنن لە نێویشیاندا دیالە، داواشی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد لە نزیكترین كاتدا سەردانی پارێزگاكە بكات بۆ ئەوەی واقیعی پارێزگاكە بە چاوی خۆی ببینێت.
=============
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی دووەمی 2018