جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عیراقی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/11/2018 سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عیراقی كرد و له لایه‌ن دكتۆر عه‌بدولمه‌جید ناسر و دكتۆر جه‌واد موسه‌وی و دكتۆر تالیب سودانی و ژماره‌یه‌ك له زانا عیراقیه‌كانه‌وه پێشوازی لێكرا.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگی ده‌دات به دوباره كاراكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عیراقی و هه‌مو هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بۆ دابین بكات له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه روی شارستانی و زانستی وڵاته‌كه‌مان پێشان ده‌دات.
هه‌روه‌ها كه‌عبی رونیكرده‌وه كه له ساڵانی رابردودا و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و رێگریكردن له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌و ده‌زگا زانستیه دوچاری كێشه‌و مه‌ینه‌تی هات.
دواتر كه‌عبی گوێبیستی كێشه‌و گرفته‌كانی ده‌زگاكه بوو له‌وانه كێشه‌ی یاسای تایبه‌ت به كاری كۆمه‌ڵه كه له ساڵی 2009 په‌سندكراوه‌و زۆر كه‌موكورتی تێدایه و پێویستی به هه‌مواركردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و سه‌نگی كۆمه‌ڵه بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته دوباره ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێك بهێندرێته‌وه كه له 41 ئه‌ندام و سه‌رۆك وئه‌مینداری گشتی پێكهاتوه.
ئه‌مه‌و به‌ڕێز كه‌عبی فه‌رمانگه‌و به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی به‌سه‌ركردوه كه هه‌شت فه‌رمانگه‌و و زیاتر له 155 فه‌رمانبه‌ر و ژماره‌یه‌ك له راوێژكار‌و پسپۆر له خۆ ده‌گرێت و ژماره‌یه‌ك له ده‌ستنوسی نایابی قورئانی پیرۆز و ژماره‌یه‌ك له كتێبی كه‌م وێنه سه‌یر كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/11/2018