حەلبوسی لەگەڵ وەفدی ژوری بازرگانی بەغداد تاوتوێی كاراكردنی یاسای وەبەرهێنان و بنیاتنانی گوندی ئابوری دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە وەفدی ژوری بازرگانی بەغداد بە سەرۆكایەتی جەعفەر رەسوڵ حەمدانی.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی چەندین پرسی تایبەت بە بواری بازرگانی و رێگەكانی پێشخستنی و دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی سەركەوتنی كرا؛ لەپێناو خزمەتكردنی ئابوری نیشتمانی.
هەر لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی یاسای وەبەرهێنان و پتەوكردنی ئاسایشی ئابوری و بنیاتنانی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە جۆرێك ژینگەی ڕاكێشانی وەبەرهێنەران دەستەبەربكات، لەگەڵ پەلەكردن لە دەركردنی یاسای یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی عێراق.
لای خۆیەوە وەفدی میوان پێشنیاری بنیاتنانی گوندی بازرگانی لە تەنیشت فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد خستەڕوو، كە تایبەت بكرێت بە مانەوەی وەبەرهێنەران؛ لەپێناو ئاسانكاری بۆ رێوشوێنەكانی تایبەت پێیان و پەلەكردن تێیدا، بەرێزیان ستایشی بیرۆكەكەی كرد و بەڵێنیدا لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەكات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 تشرینی دووەمی 2018