د. به‌شیر له میانه‌ی پێشوازیكردنی بۆ ستاف و سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان: كار ده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی ده‌زگای شه‌هیدان له بودجه‌ی ساڵی 2019 دا بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سوكاری شه‌هیدان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/11/2018 له نوسینگه‌ی خۆی، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، پێشوازیكرد له سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان خاتو ناجیحه عه‌بدولئه‌میر و شاندی یاوه‌ری.
سه‌ره‌تا شمه‌ری پیرۆزبایی له حه‌داد كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دواتر تاوتوێی چۆنیه‌تی به هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگای شه‌هیدان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا، بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت و هاوكاریكردنی خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دوپاتیكرده‌وه ” كار ده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی ده‌زگای شه‌هیدان له بودجه‌ی ساڵی 2019 دا بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان و پێویسته هه‌مو داموده‌زگاكانی وڵات گرنگی به‌و توێژه بده‌ن” و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ده‌زگای شه‌هیدان له حكومه‌تی ناوه‌ندی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی مافی هه‌مویان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و رێكخستنی میكانیزمی كاركردن له هه‌ردو ده‌زگاكه‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتو شمه‌ری دڵخۆشی خۆی پێشاندا بۆ دیداری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌باره‌ت به ئه‌رك و كاره‌كانی ده‌زگاكه‌ی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به پێداویستی دارایی كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر گرنگی ده‌ركردنی یاسای پێویست و ده‌ركردنی بڕیاری تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان وئاماژه‌ی به لیژنه‌ی تایبه‌ت كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێكهێندراوه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكه‌ی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی هه‌مو خێزان وكه‌سوكاری شه‌هیدان له عیراق به‌بێ جیاوازی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/11/2018