سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی هێزە ئەمنیەكان دەكات بە بۆنەی جەژنی پۆلیس

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی هێزە ئەمنیەكان كرد بە بۆنەی یادی 97 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیس، و بە چاوی ئێشكگر بۆ پاراستنی ئاسایش وڵات لەقەڵەمی دان.

حەلبوسی لە دەقی پیرۆزباییەكەیدا دەڵێت:
جواتنترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی دەزگای پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكەم، چاوی ئێشكگر بۆ نیشتمان، بە بۆنەی جەژنی نەوەت و حەوتەمینیان، قوربانیدان و ئازایەتییان جێگای رێز و پێزانینی كۆی جیهانە بۆ لێدانی داعش و تاوانی رێكخراو و پاراستنی ئەمن و ئاسایش.
ئەو ئاساییش و ئارامییەی لە عێراقدا بەدیهاتووە لە سایایەی خوێن و قارەمانێتی هاتوەتە ئاراوە لە پێش هەمویانەوە هێزە ئەمنیەكان بە تەواوی بەش و پێكهاتەكانیەوە، هەزار سڵاو بۆ ئەفسەران و دەرەجەداران و كارمەندانی پۆلیس لە جەژنی نیشتمانیاندا.
خوازیارین لەم بۆنە ئازیزەدا رۆڵەكانی گەلی خۆڕاگر پشتیوانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكانی تربن و هاوكاریان بن بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆر كە هەوڵ دەدات یەكریزی تێكبدات و ئەمن و ئاسایشی وڵات بشێوێنێت و پارێزگاری لەسەركەوتنەكەمان بكەین دوای ئەوەی دەرفەت نەدرا ناكۆكی و دوبەرەكی لە نێوان پێكهاتەكانی گەل دروستبكرێت.
لە خوای گەورە داواكارین رێگەی راستی نیشاندا لە كاتێكدا ئێوە ئەو برپرسیارێتیە گەورەیە بەجێدەهێنن
هەموو ساڵێك هێزە ئەمنیەكانمان پارێزراو بن
سەربەرزنی و نەمری بۆ شەهیدان

محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 كانونی دووەمی 2019