د. به‌شیر له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی داراییدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و گرنگیدان به كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن و ته‌ندروستی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 10/1/2019 به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدان ناجیحه شمه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه دكتۆر حه‌داد ستایشی هه‌وڵ و ماندوبونی لیژنه كرد له تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 و هیوای خواست بودجه به‌شێوازێك ده‌ربكرێت كه ببێته جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌مولایه‌ك.
هه‌روه‌ها حه‌داد داوای له لیژنه‌ی دارایی كرد گرنگی به ده‌رماڵه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بدات و دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رگری له‌و توێژه بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر پاڵپشتیكردنی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێركردن و گوتی كه پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ بابه‌تی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و كرێی ڕۆژانه له هه‌مو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا بدۆزرێته‌وه و ده‌رفه‌تی كار بۆ بێكاران دابین بكرێت له گه‌ڵ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له بودجه‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/1/2019