له میانی سه‌ردانی بۆ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا.. كه‌عبی: پێویسته فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان دۆسیه‌ی ئاسایشی سه‌نته‌ری شاره‌كان به ته‌واوه‌تی بگرنه ده‌ست
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 10/1/2019 به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پۆلیسی عیراقی، سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا كرد وله لایه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری وه‌زیری ناوخۆی پێشوتر محه‌مه‌د غه‌بان و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا لیوا روكن عه‌لی غرێری پێشوازی لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا كه‌عبی پیرۆزبایی له پاڵه‌وانانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد و گوتی كه قۆناغی ڕابردو سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر تیرۆریستان به ده‌ستهێنا و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له سه‌ر ده‌ستی ده‌زگاكانی ئاسایشی خۆمان به ده‌سته‌وه‌هات، هه‌ربۆیه پێویسته پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه بكه‌ین و كاری زیاتر بكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی ئارامی و دڵنه‌وایی زیاتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان دۆسیه‌ی ئاسایشی سه‌نته‌ری شاره‌كان به ته‌واوه‌تی بگرنه ده‌ست.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/1/2019