حەلبوسی لەگەڵ باڵیۆزی كۆریا لە بەغداد تاوتوێی كاراكردنی كاری دیبلۆماتی پەرلەمانی لەگەڵ سیئۆل دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە سونگ وینگ ویب باڵیۆزی كۆریای باشور و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندی مێژویی نێوان هەردوو وڵات خرایەڕوو، كە بۆ سی ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە لە هاریكاری پتەو لەبوارە جیاجیاكاندا.
هەر لە دیدارەكەدا هەردوو لا تاوتوێی سەردانی یەكتری، و پەیوەندی ئابوری هاوبەشیان كرد، لەگەڵ قوڵكردنەوەی دۆستایەتی دیبلۆماتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی پەوەندی دیبلۆماتی پەرلەمانی لە نێوان عێراق و كۆریای باشور، رونیشی كردەوە ئەو پرسە لە ئەولەویەتی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی كۆریای باشور پەرۆشی حكومەتی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق لەبوارەكانی پیشەسازی و وەبەرهێنان و بازرگانی و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری و مەعریفی لە قۆناغی داهاتوودا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 كانونی دووەمی 2019