لەمیانه‌ی‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پیرانی تشیکی ..کەعبی داوای خستنە کاری کارگە جەنگیەکان وکردنەوەی هێڵێکی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لەنیوان بغداو پراغ دا دەکات

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران : پەیوەندیەکانی عێراق ــ تشیک دەچێتە باشترین قۆناغەکانی لەمێژوودا
بەڕێزحسەن کەریم کەعبی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ، داوای کڕد لە کۆماری تشیک بەکردنەوەی هێڵێکی ئاسمانی ڕاستەو خۆ لەنیوان بەغداو پراغ دا کەقۆناغی گەڕانەوەی ئاوەدان کردنەوەی عێراق بەهێز دەکات و پێشخستنی هاوکاری پڕلەمانی و وەبەرهێنان ، ئاماژەی دا کە پەوەندیەکانی عێراقی ــ تشیکی دەچێتە باشترین قۆناغەکانیەوە لەمێژوودا .پاش کارکردن بە ڕێککەوتنە مۆرکراوەکان لەنیوان هەردوو وڵات دا لە جۆرەها بواردا .
ئەمەهات لەنیوان دیدارەکەی دا لەگەڵ شاندەیاوەرەکەی وبە ئامادەبوونی باڵیۆزە خانمەکەی عێراقی لەپراغ دا ئێوارەی چوارشەممە ۱۸ی ئەیلوولی۲۰۱۹ بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی تشیکیا بەڕێز ” پیرجی ئۆبەرفالنسر ” وەژمارەێک لەسەرۆکان و ئەندامانی لیژنەکان لە ئەنجومەنی پیران دا .وەبەڕێزی دوا بە پێویستی پترکردنی کورسیی خوێندن بۆ قوتابیە عێراقیەکان وئاسان کردنی هەموو ڕێکارەکان کەپەیوەندی بەوەوەیە بەهاری کاری لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق دا، جگەلە هاوبەشیی کۆمپانیا تشیکیەکان بۆ خستنە کاری کارگە جەنگیەکان وپێشخستنی شتوومەکی جەنگی و بەهێز کردنی کار لە بواری گواستنەوەو فڕینی عێراقی دا وە درووست کردنی بنکە تەندروستیە پێشەوتووەکان “.
لەلای خۆشیانەوە ئەندامەکانی شاندە پەڕلەمانیە عێراقیەکە هەریەکەیان بەگوێرەی تایبەتمەندیی لیژنە پەڕلەمانیەکەی و گڕگی پێدانی باسی کۆمەڵێ بابەت و لایەنیان کرد کە پەیوەندی بە فێربوون وکشتوکاڵی وخزمەت گوزاری وئەمنی وئابووری و تەندروستی وەبە بواری گواستنوەو ئاودا جگە لەهەماهەنگی بۆبابەتی یاسادانان وگەڕانەوەی ئاودان کردنەوەی شارە ڕزگارکراوە زیان لێ کەوتووەکان .
لەلای خۆیەوە جێگری ئەنجومەنی پیرانی تشیک ئامادە باشیی خۆی دەربڕی بۆ وەستان لەگەڵ عێراق دا و بەرەنگاربوونەوەی هەموو بەربەستەکان لە هەموو ڕووێکەوە ، ستایشی هەوڵ و عەزمی عێراقیەکانی کردلە بەدەست هێنانیانی سەرکەوتنە گەورەکە و بەرەوپێشەوە چوونیان لە هەموولایەنەکانی وڵات دا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری ئەنجوومەنی نوێنەران