سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا دەكات و تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز سیریل نون باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و وەفدی هاورێی.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد لە بوارە جۆراوجۆرەكان، گرنگترینان دۆسیەی ئەمنی و مرۆیی و بەشداریكردن لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوە و گڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبونی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، هەڵوێستی حكومەتی ئەڵمانیاشی بەرز نرخان لە پشتیوانیەكانی بۆ عێراق.
لای خۆیەوە نون تەئكیدی كردەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی لە پشتیوانی عێراق و پتوكردن و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریەكان لە بوارە جیاجیاكاندا.
هەر لە میانی دیدارەكەدا باس لە سەردانە چاوەروانكراوەكەی محەمەد حەلبوسی بۆ ئەڵمانیا كرا لەسەر بانگهێشتی هاوتا ئەڵمانیەكەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 شوباتی 2019