سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز جۆزیبی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و شاندی هاورێی.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتیان كرد بەوجۆرەی ببێتە ئاسۆی هاریكاری هاوبەشی نێوانیان.
هەر لە میانی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر قوڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و رۆڵی ئیتاڵیا و بەشداربوونی لە پشتیوانی عێراق بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر، ئاماژەی بەوەش كرد گەلی عێراق هاورێكانی لەیاد ناكات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی عێراق لەجەنگەكەیدا سەركەوتنی بەسەر داعش بەدەستهێنا، وە پێویستی بە هاریكاری هەواڵگری هەیە؛ بۆ لەناوبردنی رێكخراوە توندڕەوەكان لەروی ئەمنی و فكریەوە.
راشیگەیاند” ئاستەنگ لەبەردەمامندایە سەبارەت بە ئاوەدانكردنەوە و سود وەرگرتن لە ئەزمونی كۆمپانیا ئیتاڵیەكان لەوبوارەدا، لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شارەكانیان بەمەبەستی بەدیهێنانی ئارامی، پێویستیشە هاورێكانی عێراق پابەندبن بە بەڵێنەكانیان؛ لەبەر ئەوەی ئێمە لە بری جیهان جەنگاین”.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەكرد عێراق لەبەردەم قۆناغێكی گرنگدایە بۆ بنیاتنانەوە؛ لەپێناو بوژانەوە و سەقامگیری، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە بواری وزە و كشتوكاڵ و شوێنەوار و سەرجەم بوارەكانی تر.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6 شوباتی 2019