سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە نێردەی نەتەوەیەكگتوەكان (یونامی) بۆ هاوكاری عێراق

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز محەمەد نەجار نێردەی نەتەوەیەكگتوەكان (یونامی) بۆ هاوكاری عێراق.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی هاریكاری و پشتیوانی نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرا تا ئەركەكانی لەبواری دەركردنی یاسا و چاودێری بەجێبهێنێت بەتایبەت لە دەركردنی ئەو یاسایانەی خەمی هاوڵاتیانی عێراق چارەسەردەكات و پتەوكردنی دامەزراوە دیموكراتیەكان لە وڵاتدا.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی وتوێژی نێوان هێزە سیاسیەكان و حكومەت بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و دەركردنی یاسای پێویست بۆ بوژانەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی بۆ هاوڵاتیان.
لای خۆیەوە نەجار تەئكیدی كردەوە لەسەر ئامادەیی نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ پێشكەش كردنی تەواوی پشتیوانی سیاسی و هونەری پێویست بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 شوباتی 2019