جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات وردبینی و لێكۆڵینه‌وه بكرێت له ماوه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆستی قائیم مه‌قامی مه‌دینه‌ی سه‌درو پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/4/2019 نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی كرد، تێیدا داوایكرد وردبینی و لێكۆڵینه‌وه بكرێت له ئه‌گه‌ری هه‌بونی هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له ماوه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆستی پێشوی وه‌كو قائیم مه‌قامی مه‌دینه‌ی سه‌درو پۆستی ئێستای وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
كه‌عبی له نوسراوه‌كه‌یدا داوایكرد كه ” لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی بكرێت بۆ ماوه‌ی وه‌رگرتنم بۆ پۆستی قائیم مه‌قامی مه‌دینه‌ی سه‌در و پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ستنیشانكردنی و ئاشكراكردنی هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له ماوه‌ی كاركردنمدا”.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/4/2019