كه‌عبی له میانی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی چیك داواده‌كات به‌شدارییه‌كی چیكی كارا له هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات‌دا بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/4/2019 پێشوازی له باڵیۆزی كۆماری چیك له به‌غدا به‌ڕێز مارتن فیتك كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی بواری په‌رله‌مانی و ئابوری و بازرگانی و ڕۆشنبیری فێركردن و وه‌رزشی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
كه‌عبی داوایكرد هێڵی ئاسمانی ڕاسته‌وخۆ له نێوان به‌غداو براغ بكرێته‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی جددی بكرێت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌و به‌شداریكردنی كارای كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی كۆماری چیك له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له قۆناغی داهاتودا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشاندا بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی چیكی له به‌غدا و كاراكردنی كاری لیژنه‌ی عیراقی – چیكی و ئاسانكردنی ئه‌ركی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان له عیراقدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی چیك دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له گه‌ڵ عیراق بدات به‌تایبه‌تی له بواری ئابوریداو به‌شداری بكات له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره ڕزگاركراوه‌كان و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی ئارامی وئاسایش له‌و ناوچانه‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/4/2019