سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی سعودیە دەكات بەمەبەستی پتەوكردنی هاریكاری ئابوری و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵاتدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی سعودی بەشداربوو لە خولی دووەمی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقی سعودی بەسەرۆكایەتی ماجد قەسبی وەزیری بازرگانی.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاری دۆستانە كرا بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا دەكەن، هەروەها یاداشتنامەكانی لێكگەیشتن خرانەڕوو كە هاریكاری دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكاندا بەهێز دەكات، لەگەڵ پرۆژەكانی وەبەرهێنان كە بە نیازن لە عێراقدا جێبەجێ بكرێن.
بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ دەستەبەركردنی تەواوی ئەو یاسایانە بە ئامانجی گەشەپێدانی كەرتی وەبەرهێنان و بازرگانی بەو جۆرەی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ لایەنی سعودی بەهێزدەكات.
لای خۆیەوە شاندی سعودیە پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ چالاككردن و بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان عێراق و سعودیە لە بوارە جیاجیاكان، هەروەها شاندەكە خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەگەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی رۆژانە و بوژانەوەی بەپەلەی ئابوری و وەبەرهێنان لەوڵاتدا.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 نیسانی2019