سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندیەكانی نێوان ناوەند و هەرێم كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاری بەمەبەستی بوژانەوەی وڵات، هەر لە دیدارەكەدا وتوێژی پارتە كوردیەكان خرایەڕوو تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی سود وەرگرتن لە بارودۆخی ئیجابی و متمانەی نێوان بەغداد و هەولێر بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بە پێی دەستور.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 نیسانی 201