سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمانتارانی كورد چاوی كەوت بە محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ئەوەش لە پەراوێزی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە دۆحە.
لە دیدارەكە تاوتوێی چالاككردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و قەتەر كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا دەكات بەتایبەت لە بوارەكانی ئابوری و كەرتی وەبەرهێنان، هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی كاراكردنی رێكەوتنە بازرگانیەكان كرا لەگەڵ ئاسانكاری لە رێوشوێنەكانی هاتنەناوەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 نیسانی 2019