كه‌عبی به‌شداری له چالاكیه‌كانی ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ گوڵ ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019 به‌شداری كرد له یازده‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ گوڵ كه له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا له باخچه‌ی زه‌ورا له به‌غدا سازكراو بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌عبی له وته‌یه‌كیدا له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا گووتی كه به‌شداری كردنی 15 وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی له‌و خوله‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا په‌یامێك بۆ هه‌مو جیهان ده‌نێرێت كه به‌غدا له ڕابردو و ئێستا‌و داهاتودا شاری ئاشتی بوه و ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ستایشی هه‌وڵ و ماندوبونی ئه‌مینداریه‌تی به‌غدای كرد بۆ سازكردنی ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ی ساڵانه كه ئاماژه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی سروشتی بۆ پایته‌خت ده‌گه‌ێنێت و دووپاتیكرده‌وه كه چاندنی گوڵ و نه‌مام له سه‌نته‌ری شاره‌كان دیارده‌یه‌كی شارستانیه‌و خزمه‌ت به ژینگه ده‌گه‌ێنێت و پاڵپشتیكه‌ره بۆ هه‌مو هه‌وڵ و كاره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئاسایش و هیوای خواست ئه‌و چالاكیانه هۆكاربن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی بۆ هه‌مو به‌شداربوان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/4/2019