سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسانی عێراق دەكات

حەلبوسی: كاردەكەین بۆ ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ كاری رۆژنامەنوسان و مافی ڕەوایان لە گەیشتن بە زانیاریەكان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی شەممە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەی پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسانی عێراق كرد و ئاماژەی بەو رۆژنامەنوسانە كرد كە گیانی خۆیان بەخشی لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی پیشەییاندا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا بەوبۆنەیەوە ڕایگەیاند، هەموو ساڵێك ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری وەبیر هێنانەوەی بنەمای سەركەیەكانە كە ئامانج لێی پێوەری ئازادی رۆژنامەگەرییە لەسەرتاسەری جیهان و بەرگریكردن لێی و وەستانەوە دژی هەر هەرەشەیەك كە ببێتە مایەی مەترسی بۆ سەر سەربەخۆیی، ئاماژەشی بەو رۆژنامەنوسانە كرد كە گیانی خۆیان بەخشی لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركی پیشەییان.
وتیشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهەموو توانای هەوڵ دەدات بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی كاریگەری دەبێت بۆ سەر ئازادی رۆژنامەگەری عێراقی و سەربەخۆبوونی لەو یاسایانەش یاسای مافی رۆژنامەنوسان ژمارە 21 لە ساڵی 2011.
راشیگەیاند كاردەكەن بۆ دەستەبەركردنی كەشێكی گونجاو بۆ كاری رۆژنامەنوسان و مافی ڕەوایان بۆ گەیشتن بە زانیاری بەبێ بەربەستێك كە مافی بڵاوكردنەوە سنوردار بكات، هەردەم هەوڵیشمان داوە بۆ زامنكردنی مافی رۆژنامەنوسان بە ئازادی و بێ ڕەقیب ئەم بۆنەیەش هانمان دەدات بەڵكو هانتان دەدات لە رێی سەندیكاكانتانەوە بۆ كاراكردنی یاسای مافی رۆژنامەنوسان و دروستكردنی گوشار بۆ سەر دامەزراوەكانی حكومەت تا جێبەجێی بكات.
بەرێزیان بەوبۆنەیەوە جەختیشی كردەوە لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری و گەیشتن بە زانیاریەكان بەو پێیەی مافێكی مرۆییە و ڕایگەیاند: بەڵێنم پێدان وەك سەرۆكی دەسەڵاتی یاسا دانان لە عێراق، هیچ بەركەوتنێك بۆ ئازادی رۆژنامەوانی نییە و هیچ قەید و بەندێكی لەسەر نییە.
وتیشی ئەوەی پێتان خۆشە بینوسن و پشتیوانی پەرلەمان و حكومەت بن ئەو بیرانەی كە دەیخەنەڕوو وە بەدواداچونەكانتان بۆ دۆسیەكانی گەندەڵی و دیاردە نەشیاوەكان دەبێت هاوكارێك بۆ دەوڵەت و دامەزراوەكانی، و دەكرێت پێشنیاری دەركردنی یاسایان بۆ بكرێت.
لە كۆتاییشدا سڵاوی ئاراستەی گیانی پاكی ئەو شەهیدە رۆژنامەنوسە عێراقیانە كرد كە گیانی خۆیان بەخشییە پیشەی هیلاكی و مردن، بەردەوامبوون بۆ ئازادی رۆژنامەوانی عێراق و ئازادی و دیموكراتی و پێشكەوتن.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
4 ئایار 2019