كه‌عبی وسوهێل ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دۆسیه‌ی خوێندنی باڵای عیراقیه‌كان له ده‌ره‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2/5/2019 به ئاماده‌بونی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێز قوسه‌ی سوهێل، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی خوێندنی باڵای په‌رله‌مان كرد.
كه‌عبی گوتی كه بونی كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌كادیمی له سه‌روی وه‌زاره‌تی خوێندن زیادكردنێكی زۆرباشه بۆ كه‌رتی خوێندن له وڵأتداو پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌ی خوێندنی باڵا به‌شداری بكات له ڕه‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی كاری ئه‌و وه‌زاره‌ته.
له كۆبونه‌وه‌كه تاوتوێی بارودۆخی خوێندنی باڵا له عیراق كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر كێشه‌كانی قوتابیانی عیراقی له ده‌ره‌وه به‌گشتی و له روسیا به تایبه‌تی كه ژماره‌یان ده‌گاته پێنج هه‌زار خوێندكار‌و ئاماده‌بوان ڕێكه‌وتن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به تایبه‌تی كێشه‌ی معاده‌له‌كردنی بڕوانامه‌و پێداچونه‌وه به مولحه‌قیاتی زانستی له ده‌ره‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/5/2019