سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شێخی هۆزەكانی جبور لە نیتشامانی عەرەب دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە شێخ نەواف عەبدولعەزیز مسلەت جبوری شێخی هۆزەكانی جبور لە نیتشتمانی عەرەب.
لەمیانی دیدارێكدا رۆڵی هۆز و عەشیرەتەكان لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش خرایەڕوو، بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر هەڵویستی ئازایانەی گەلی عێراق بەسەرجەم هۆز و عەشیرەت و عەشەیاییرەكان لە روبەروبونەوەی داعش كە پشتیوانی هێزەكانی سوپا و پۆلیس بوون و بەشداربوون لە بەدیهێنانی سەركەوتن كە سەرجەم شارەكانی عێراق تیایدا خوێنی گەشیان بەخشی.
لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران ئامادەیبوون، شێخ نەواف جبوری رۆڵی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرز نرخاند لە درێژەدان بە یەكێتی و پێكهاتەی كۆمەڵگەیی لە عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 ئایار 2019