سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری خەزێنەی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوەمەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز مارشال بیلینگسلی وەزیری خەزینەی ئەمریكا بۆ كاروباری ریشەكێش كردنی داهاتی تیرۆریستان و شاندی یاوەری بە ئامادەبوونی جەوی هود كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری نێوان عێراق و ئەمریكا كرا بە تایبەت لە بواری ئابوری و دارایی.
لە دیدارەكەدا تەئكیدی كرایەوە لەسەر هاریكاری نێوان بانكەكانی عێراق و ئەمریكا و گرنگی گەشەپێدانی كەرتی بانكی عێراق و چاكسازی ئابوری لە رێگەی كاراكردنی سیستمی ئەلكترۆنی و ئاڵوگۆڕی نەقدی و بەو شێوەیەی گەشە بە چالاكی ژێرخانی ئابوری عێراق دەدات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 ئایار 2019