سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە شێخ وەسفی عاسی سەرۆكی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی بارودۆخی پارێزگای كەركوك كرا، و تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، و بەدیهێنانی سەقامگیری و پێكەوە ژیان لە نێوان رۆڵەكانی پێكهاتەكانی پارێزگاكە. بەرێزیان ئاماژەی بە گرنگی یەكرێزی كرد؛ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسی داعش و شانە نستوەكان، و رێگە نەدان بە تیرۆر بە گەڕانەوە دوای بەدەستهێنانی سەركەوتن، و لەناوبردنی تیرۆر بە یەكریزی و دەستخستنە ناو دەستی یەكتر، و هەوڵی زیاتر و كاركردن بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەرسێردراوەكان، و پەلەكردن لە قۆناغی بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتكردنی رۆڵەكانی كەركوك.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 ئایار 2019