سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵب “سڵاوی خوای لێبێت” دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی كرد لە یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵب سڵاوی خوای لێبێت.

لەدەقی سەرەخۆشیەكەدا هاتووە:
بە خەمێكی زۆرەوە یادی بە ئازاری شەهیدبوونی ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵب “سڵاوی خوای لێبێت” دەكەینەوە و پێویستە لەو یادە نەمرە و ژیاننامەیەی كە پڕە لە واتای بەخشندەیی و فیداكاری و رەتكردنەوەی ستەم و گەندەڵی و بیكەینە پڕۆگرامێك بۆ رێگەی چاكسازی.
سڵاو بۆ زیارەتكاران دەنێرین كە رویان لە زیارەتی ئیمام عەلی ” سڵاوی خوای لێبێت” كردووە لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان كە ئەركی خۆیان بەجێدەهێنن لە پاراستنی زیارەتكاران بەو پەڕی ئازایەتییەوە .. خوای گەورە پاداشتی چاكەكاران بداتەوە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئایار 2019