كه‌عبی داوا له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ده‌كات په‌له بكات له ناردنی هه‌ردوو یاسای یانه‌و یه‌كێتیه‌كانی وه‌رزشی بۆ په‌سه‌ندكردنیان له گه‌ڵ یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/5/2019 پێشوازی كرد له سه‌رۆكی لیژنه‌ی پشپۆڕانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی یه‌كێتیه‌كانی وه‌رزشی ڕاوێژكار د. حه‌سه‌ن عه‌لی كه‌ریم.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یڕه‌و به‌رنامه‌كانی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر دابین كردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی چالاكیه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتو ده‌ستنیشانكرا بۆ تاوتوێكردنی به‌رنامه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ و یه‌كێتی یارییه‌كانی هێز به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی تایبه‌تی پێویست، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتو بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی یه‌كێتیه‌كانی تری وه‌رزشی.
كه‌عبی داوای له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان كرد په‌له بكات له ناردنی هه‌ردوو یاسای یانه‌و یه‌كێتیه‌كانی وه‌رزشی بۆ په‌سه‌ندكردنیان له گه‌ڵ یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ستایشی ڕۆڵی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی كرد بۆ كاركردنی به‌رده‌وامی له پێناو خزمه‌تكردنی وه‌رزشی وڵات به هاوكاری له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/5/2019