سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە شێخ محەمەد بن زاید دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات چاوی كەوت بە شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینی ئەبوزەبی و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندیەكانی عێراق و ئیمارات كرا، لەگەڵ چەندین پرس و ئەو پێشهاتانەی ناوچەكە بەخۆوە دەبینێت.
هەر لە دیدارەكە باس لە میكانیزمی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی پەرلەمانی كرا، و گرنگی رۆڵی پەرلەمانەكان لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات، و كاركردن بۆ بەدیهێنانی سەقمگیری لەناوچەكە لەسایەی ئەو تەحەدی و قەیرانانەی روبەروی بونەتەوە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 حوزەیران 2019