د. به‌شیر تاوتوێی میكانیزمه‌كانی هاریكاری هاوبه‌ش و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/6/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له هه‌ولێر، پێشوازیكرد له سه‌رۆكی ڕێكخراوی خوێنه‌ری چالاك له كوردستان به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر قادر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ڕێكخراوه‌كه كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی بواری په‌روه‌رده‌یی و به‌رنامه‌كانی فێركردنی تایبه‌ت به ڕێكخراوه‌كه كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان ڕێكخراوه‌كه‌و یونیسێف و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له هه‌ڕێمی كوردستان.
له لایه‌كی تر حه‌داد پێشوازی كرد له شاندێكی ڕێكخراوی (دۆز) بۆ به‌رگریكردن له دۆزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له شاری چه‌مچه‌مال.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی كرد له سه‌رۆكی ڕێكخراوی (ده‌ستی ره‌حمه‌ت) بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌هاناوه‌چون به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر عه‌بدولره‌زاق ره‌حیم شه‌مه‌ری.
حه‌داد له دیداریدا له گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كاندا پاڵپشتی ته‌واوی خۆی ده‌ربڕی بۆ ڕێكخراوه‌كان و به‌دواداچونی كاره خێرخوازیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/6/2019