كه‌عبی پیرۆزبایی له لامی ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بۆ پله‌ی ئه‌ندامێتی له نوسینگه‌ی جێبه‌جێكردنی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13/6/2019 له بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له به‌ڕێز موئه‌یه‌د لامی نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نوسانی عه‌ره‌ب كرد، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بۆ پله‌ی ئه‌ندامێتی له نوسینگه‌ی جێبه‌جێكردنی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان.
كه‌عبی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ لامی خواست له پۆسته نوێیه‌كه‌یدا و به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی بۆ عیراق له قه‌ڵه‌مدا، كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕۆشنی وڵاته‌كه‌مان بۆ جیهان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی پاڵپشتی خۆی بۆ برا ڕۆژنامه‌نوسه‌كان دووپاتكرده‌وه، بۆ كاراكردنی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له چاودێریكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت .
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/6/2019