كه‌عبی جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر گرنگی هه‌مواركردنی یاسای پارێزگاكان به‌جۆرێك كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك یه‌كه‌كانی ئیداری فراوان بكات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2/7/2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك یه‌كه‌كانی ئیداری له به‌غداو پارێزگاكان كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری به سه‌رۆكی یه‌كه‌كانی ئیداری كرا به‌پێی یاسا و به‌شداری پێكردنیان له ئاماده‌كردنی بودجه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و میكانیزمی ئاسانكردنی كاری یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی هه‌مواركردنی یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی كه هه‌رێمێك پێكناهێنن به‌جۆرێك كه كاریگه‌ر بكات له فراوانكردن و ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك یه‌كه‌كانی ئیداری و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان و هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
2/7/2019