كه‌عبی به‌ڵێن ده‌دات كار بۆ دانانی نه‌خشه ڕێگایه‌ك بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وانه‌بێژانی په‌روه‌رده
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/7/2019 به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، پێشوازی كرد له نوێنه‌رانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌كگرتوی وانه‌بێژانی عیراق/ لقی نه‌ینه‌وا.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی له پارێزگای نه‌ینه‌واو دۆسیه‌ی وانه‌بێژان كرا‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز كه‌عبی گوتی كه دۆسیه‌ی وانه‌بێژان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌مو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌تایبه‌تمه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و خه‌باتی مامۆستا‌و وانه‌بێژان له‌فێركردنی خوێندكاران له ناوچه‌كانی ئاواره‌بوندا، هه‌ربۆیه پێویسته گرنگی زیاتر به‌و ناوچه‌یه بدرێت وگوتی كه ئه‌ركی ئێمه‌و حكومه‌ته ئه‌وله‌ویه‌ت له دامه‌زراندن بده‌ینه ڕۆڵه‌ی ئه‌و ناوچانه.
كه‌عبی به‌ڵێنیشیدا كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ركردنی ڕاسپارده‌ی گونجاو له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆسیه‌ی وانه‌بێژان له كه‌رتی په‌روه‌ردا وله‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له قۆناغی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتودا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/7/2019