كه‌عبی و نوێنه‌رانی هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕێكه‌وتن له سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 15/7/2019 كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ست.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه بڕیاروایه له‌عیراق ئه‌نجام بدرێن وتا ساڵی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها هه‌ردولا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ڕێكه‌وتن بۆ جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی پێنج ساڵی داهاتوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق كه بریتیه له به‌ستنی چه‌ند كۆڕبه‌نێكی تایبه‌ت به خۆپاراستن له گه‌نده‌ڵی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ناو كۆمه‌ڵگادا و ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌ك به‌و ئاراسته‌یه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/7/2019