د.بەشیر پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وشاندی یاوەری دەكات

ئەمڕۆ سێ شەمە 16/7/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازی لە بەڕێز مسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وشاندی یاوەری كرد كە لە چەندین وەزیر وبەرپرسی حكومەت پێكهاتبوو.
د.بەشیر لە لێدوانێك دا لەمبارەیەوە دووپاتی كردەوە شاندی حكومەت چەندین كۆبوونەوە وگفتوگۆی گرنگ ئەنجام دەدات لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عیراق بۆ باسكردنی چەندین پرسی گرنگ لەنێوان هەولێر وبەاغدا وبونیادنانی نەخشەڕێگایەكی تازە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور.
شیاوی باسە لەم سەردانەدا بەڕێزان قوباد گاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ووزیرانی ناوخۆ ودارایی وئابووری وداد وپێشمەرگە وسەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان یاوەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بوون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
16ی تـــــــــــەموز 2019