سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو جینین هینیس بلاسخارت نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ عێراق بەئامادەبوونی بەرێز ئەمیر ئارین سەرۆكی نوسینگەی یاریدەدەری هەڵبژاردنەكان.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە گرنگی دەركردنی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا رێكنەخراون لەگەڵ قەزاكانی ژمارە 12 بۆ ساڵی 2018 كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دووشەممەی ڕابردوو دەنگی لەسەردرا.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی گرنگی دەستەبەركردنی چاودێری پێویست كرا بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان و گرنگی رۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران لە چاودێری كاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان و رێگەنەدان بە یاریكردن و زامنكردنی پاكی و شەفافیەتی هەڵبژاردنەكە بەوجۆرەی بەشداریكردنی زۆرتیرن كەس زامن دەكات، بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و چاودێری كارەكانی بە هاوكاری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی میكانیزمی بەشداری ئاوارەكانی كرد لە هەڵبژاردنەكە، و بەدەستهێنانی كارتی بایۆمەتری بۆیان، و گەیشتنی بە ناوەندەكانی دەنگدان.
لای خۆیەوە جنین بلاسخارت رایگەیاند نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان پشتیوانی لە هەموو رێوشوێنەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات، بەو جۆرەی متمانە بە هێز دەكات و چارەسەری سەرجەم كێشە و بەربەستەكانی رابردوو دەكات.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 تەموز 2019