جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواكاری ئاراسته‌ی نۆ به‌رپرسی وڵات له‌وانه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و ڕاسپارده‌ی جێبه‌جێكردنی 13 رێوشوێنی تایبه‌ت به شایسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌رده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی و چه‌ند وه‌زیرێك و ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌كانی تری جێبه‌جێكردن كرد، كه ڕاسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می تایبه‌ت به تاوتوێكردنی كێشه‌و ده‌رماڵه‌ی ده‌زگای شه‌هیدان و شایسته داراییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان كه له به‌رواری 24/7/2019 به‌سترابو، كارا بكرێن.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كاری به‌رده‌وام بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بابه‌ته‌و هه‌ماهه‌نگی به په‌له له گه‌ڵ نوسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و ده‌زگای شه‌هیداندا بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/8/2019