جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی لیژنه‌ی كاروباری پلاندانان و بودجه له كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیایی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 20/8/2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد بۆ تاوتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ میوانداریكردنی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاروباری پلاندانان و بودجه له كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیایی له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی داهاتوو.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له باره‌گای لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سترا، تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی لۆجستی تایبه‌ت به پێشوازیكردنی وڵاتانی به‌شداربو له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌دا كرا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی واده‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی شانده‌كان و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به كۆنگره.
كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندیكردن له گه‌ڵ هه‌مو وڵاتاندا له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزه‌كانی عیراق و ئاماژه‌یكرد كه عیراق به‌شێكی گرنگه له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی كرد كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بكات بۆ پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیكردن به وڵاتانی وه‌كو روسیا و هیندستان و ئه‌نده‌نونیسیا و ئه‌فغانستان و ژاپۆن و كوریاو مالیزیا و ئاراسته‌كردنی داوه‌تنامه‌ی ئاماده‌بونی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
20/8/2019