كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/11/2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كرد، بۆ تاوتوێكردنی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌یان له دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا یاسای گرنگ په‌سه‌ند ده‌كرێن له‌وانه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دانیشتنی به‌یانی سێشه‌ممه ئه‌و دوو یاسایه ده‌خوێندرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كانی داهاتودا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
18/11/2019