سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ستیفن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات كرا بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی هاورێ دەكات، و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاوبەشی ئابوری و وەبەرهێنان بەو جۆرەی بەشدار دەبێت لەدەستەبەركردنی هەلی كاری نوێ، و بەرێزیان هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێ خواست لە كارەكەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 تشرینی دووەمی 2019