لیژنەی پەروەردە ئاگدار دەبێت لە ڕاپۆرتەکەی دیوانی چاودێریی دارایی بەلایەنی گرێبەستیی متمانە کەوەزارەتی پەروەردە کردوویەتی

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتیی پەڕلەمانتارقوسەی ئەلیاسری ڕۆژی یەکشەممە ٨/٣/٢٠٢٠ ئاگاداربوو لەو ڕاپۆرتەی کەلەدیوانی چاودێریی دارایی فێدڕاڵیی دەرچووە تایبەت بە گرێبەستی متمانە کە واژۆکراوەلەنیوان وەزارەتی پەروەردەو یەکێک لەکۆمپانیاکان وەلیژنەکەسەرسووڕمانیی خۆی دەربڕی لە واژۆکردنی ئەمجۆره گرێبەستە لەوکاتەدا کەوەزیرەخانم بە دەستلەکارکێشراو دادەنرێت وەمافی نییە بۆ واژۆکردنی ئەمجۆرە گرێبەستە بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی دەستلەکارکێشراو وەلەبەرئەوەی کەڕاپۆرتەکە زۆر سەرپێچیی لەرێکارەکانی گرێبەستە واژۆکراوەکەی خستە ڕوو لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی لەمیانەی ڕۆڵی چاودێریی لیژنەکە بڕیاریدا بەناردنی گرێبەستەکە بۆ دەستەی دەستپاکی بۆ بەڕێوەبردنی ڕێکارە پێویستەکان لەوبابەتەوە .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٨/٣/٢٠٢٠