کەعبی جەخت لەسەر ڕۆڵی ئافرەتی عێراقی دەکات بۆ بنیاننانی نیشتمان و کۆمەڵگاو خێزان

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی ۆوێنەران ، ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیە و ڤوربانیە نیشتمانیە پاکەی کرد کەئافرەتی عێراقی پێشکەشی کردووە بە درێژی کاتی ڕژێمی دیکتاتۆری وەجەنگەکان و ململانێکان کە دەوریان دابوو، تاگەیشتن بە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە ڕۆڵێکی دەرکەوتووی هەبوو لە پێشکەشکردنی یارمەتی و لەخۆبووردن شان بە شانی جەنگاوەرە پاڵەوانەکانمان ، وە ڕەمزێکن کە گاڵتەیان پێنەدەکرالە دڵسۆزی و ئارام و بەرزیدا .
وەبەڕێزی لە بەیاننامەێکدا بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی ئافرەت کە ڕێکەوتی ئەمڕۆ ۸ی ئازاری ۲۰۲۰ دەکات جەختی کرد لەسەر ڕۆڵی ئافرەتی پێشەوایی لە بنیاتنانی نیشتمان و کۆمەڵگاو خێزاندا ، سووربوونی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاشکرا کرد بۆ دانانی هەموو ئەو یاسایانەی کەئافرەت دەپارێزێت و گرنگی دەدات بە مافەکانی و پایەی لە ڕووی پێشەوایی و کارگێڕییەوە ، بەتایبەتی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەەی توندو تیژی لەدژی ئافرەت، جگە لەپێدانی ڕۆڵێکی گەورەتر هاو کێشی لێهاتوویی و توانای بێت لەمیانەی جومگەکانی سیاسەت و کۆمەڵایەتی و پیشەیی و ئەوانی دیکەش .
هەزار سڵاو لە ئافرەتی عێراقیی دڵسۆز بۆ نیشتمانەکەی و خێزانەکەی لەهەر شوێنێک ببن .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگر ی یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران