کەعبی پرسەنامەی خۆی دەردەبڕێت بە مردنی دەیان لەزیارەتکارە عێراقیەکان لەسوریا وەداوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکات بە ڕێکاری کردنی پێویست

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ئازاری ۲۰۲۰پرسەنامەی خۆی بۆ گەلی عێراقی دەربڕی بەبۆنەی کوشتنی دەیان لەزیارەتکارانی عێراقی پاش تووشبوونیان بە ڕووداوێکی هاتوچۆی “دڵتەزێن” کەئەوان دەڕۆیشتن بۆ سەردانی سەیدە زێنەب ( دروودی خودای لەسەر بێت ) لەسوریا .
وەبەڕێزی داوای کرد لەوەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزی عێراقی لەدیمەشق بە ڕۆیشتنی دەمودەست بۆ زانینی کارئەنجامەکانی ڕووداوە ناخۆشەکە وە ژمارەی قوربانیان و برینداران وەتەواوکردنی کاری گەڕانەوەی لاشەکانی مردووان بۆ وڵات وەخێراکردن بەدابینکردنی ڕێکارەکانی فریاکەوتن و پزیشکی پێشکەوتوو بۆ حاڵاتی ناڕەحەت .

داوا لەخودا دەکەین بۆ بەزەیی و لێخوشبوونیان وە بۆبنەماڵەو کەسوکاریان و خۆشەویستانیان سەبرو ئارام ، وەبۆ برینداران چاکبوونەوەی خێرا وەبگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان بەبێوەیی لەپەنای خودادا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران