پیرۆزبایی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائین كرد بە بۆنەی جەژنی خەلیقە (برۆنا).

دەقی پیرۆزباییەكە:
گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە براكانمان لە سابیئەی مەندائین دەكەین بەبۆنەی جەژنی خەلیقە (برۆنا)، لە خوای گەورە داواكارین خێر و خۆشی و ئاشتی بە گەلەكەمان ببەخشێت، و عێراقی خۆشەویستمان بپارێزێت بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، كە دەوڵەمەندە بە فەرەچەشنی، ئەم جەژنەش ببێتە مایەی ئەمان و دڵنیایی بۆ جیهان.

هەموو ساڵێك عێراق و گەلەكەی لەخێر و خۆشیدابێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 ئازاری 2020