لیژنەی خوێندنی پەڕلەمانی پیرۆزبایی لە ئاکادیمیە عێراقیەکان دەکات

لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانیاریئ ڕۆژی شەممە ٤/٤/٢٠٢٠پیرۆزبایی کرد لەچینی ئاکادیمیە عێراقیەکان بەبۆنەی ڕۆژی ئاکادیمیی عێراقیەوە .
وەلەلای خوارەوە دەقی پێرۆزباییەکەیە ..
لیژنەی خوێندنەوەی پەڕلەمانی سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش دەکات بە هەموو ئاکادیمیەکان و وانەبێژەعێراقیە دڵسۆزەکان ئەوانەی کەتەمەنیان بەسەردەبەن لە فێرکردنی ڕۆڵەکانی نیشتمانەکەیاندا زانیاریی بەکەڵک و زانستیی تەواو بۆلابردنی تاریکیی نەزانین وە تیشکی زانستییان پێ دەبینن .
وەلیژنەی خوێندنەوەی پەڕلەمانی داوادەکات لەحکومەت بەگرنگیپێدان بەم چینە گرنگە بەومانایەی کەبڕبڕەی پشتی پرۆسەی فێرکردنن وەڕۆڵی کاریگەرییان هەیە لە درووستکردنی مرۆڤ بۆئەوەی کاریگەربێت لەکۆمەڵگاکەیدا .
هەروەها لیژنەکە تکای کرد لە ئاکادیمی و وانەبێژەکان بۆهاوکاری و پێکەوەهەوڵدان لەم بارودۆخە جیاوازەدا لەسایەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە وەئەوەیان لەبیربێت کەئەوانن پاڵەوانانی هێڵی بەرەنگاربوونەوەیان لەکادێرە تەندرووستیەکان بەهەمووجۆرەکانیانەوە دەرچوان وەکاربکەن بۆکەمکردنەوەی کاریگەری لە سەر وەستانی خوێندن لەدانشگاکاندا و کۆلیجەجیاوازەکان لەهەموو عێراقدا وەهەوڵدانیان بۆدۆزینەوەی جێگریی گونجاو بۆدابینکردنی بەردەوامیی پرۆسەی فێرکردن ،وە هەڵگرتنی ئەرکی ئەزموونە نوێیەکان و پیویستەکان لە فێربوونی ئەلەکترۆنی تاکاتی پەیوەندیکردنی قوتابی بە خوێندن پاش لەناوچوونی ئەم پەتایە، لەکۆتاییدا داوای سەرکەوتنتان بۆدەکەین وخودا بتانپارێزێت بەئێوەوە جەژندەکەین و بەئێوەوە شانازیدەکەین وەلەێئمەوەبۆئێوە هەموو سڵاوێک و سوپاسێک .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران