سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی كوەیت دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز سالم زمانان باڵیۆزی كوەیت لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و هاریكاری لەو دۆسێیانە كرا كە جێی بایەخی هاوبەشن، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر چاوەڕوانی عێراق بۆ هاریكاری زیاتر بە تایبەت لەبواری ئابوری و هەروەها سوپاسی كوەیتی كرد بۆ پێشوانییەكانی بۆ عێراق لەقەیرانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.
لایخۆیەوە باڵیۆزی كوەیت خواستی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هاریكاری بەردەوام لەگەڵ عێراق و حكومەتەكەی بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكەن، هیوای خشی نیشاندا بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كەبەرەنگاری بەربەستەكان ببێتەوە و خواستی قۆناغەكە بەدیبهێنێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 نیسانی 202