سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائیین دەكات بە بۆنەی جەژنی گەورە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائیین كرد لە عێراق و جیهان بە بۆنەی هاتنی جەژنی گەورە.

لە دەقی پیرۆزباییەكەدا هاتووە:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی گەورە (دهفاربا) لە عێراق و جیهان، جوانترین پیرۆزبایییتان لێدەكەین، لە خوای گەورە داواكارین ئەمساڵ ببێتە مایەی ئاسایش و دڵنیایی، پیرۆزبایی ساڵی نوێش لە برایانی نیشتمانمان دەكەین.

هەموو ساڵێك بە خۆشی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 تەموز 2020